باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق:
“سبەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار بەڕێوەدەچێت”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پەرلەمانی عێراق خشتەی بەرنامەی دانیشتنی سبەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سبەی هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار بەڕێوەدەچێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، خشتەی بەرنامەی دانیشتنی سبەی یەكشەممەی بڵاوكردەوە، كە دوو بڕگەیە، بڕگەی یەكەم سوێندخواردنی بەشێک لە ئەندامە پەرلەمانە، بڕگەی دووەمیش هەڵبژاردنی سەرۆک كۆماری نوێی عێراقە.
بەپێی راگەیاندراوەكە دانیشتنی پەرلەمان كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەكات.
سێشەممەی رابردوو بڕیار بوو سەرۆک كۆمار هەڵبژێردرێت، بەڵام بۆ سبەی یەكشەممە 1.2.2026 دواخرا.
بەپێی رێككەوتن و عورفی سیاسی لە عێراق، پۆستی سەرۆک كۆمار بەشی كوردە، بەڵام وەك جاری پێشووش، هێشتا لایەنە سیاسییەكان لەسەر كاندیدێك رێكنەكەوتوون و دیاریش نییە سبەی وەزعەکە چۆن دەبێت.