سۆران
پیاوێک سەری بەر ئەسانسۆر کەوت و گیانی لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور
کەمێک پێش ئێستا لە شاری لە سۆران پیاوێک سەری بەر ئەسانسۆر کەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، رووداوەکە لە یەکێک لە ئەسانسۆرەکانی ناو بازاڕی سۆران روویداوە کە دەکەوێتە نزیک بازاڕی خەیاتەکان.
وتیشی، لە رووداوەکەدا پیاوێک سەری بەر ئەسانسۆر کەوتووە و زەبرێکی زۆر بەر سەری کەوتووە، بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر