تا کۆتایی ئازار بەردەوام دەبێ

کەسی یەکەمی سۆمۆ؛ رێکەوتنی نەوتی سەرکەوتوو بوو

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری سۆمۆ سەرەرای راگەیاندی سەرکەوتنی گرێبەستە نەوتییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، وتی، گرێبەست لەگەڵ خاوەن پاڵاوگەکان لە هەر شوێنێکی جیهان بن دەکەن.

ئەوە زانراوە، هەولێر و بەغدا کار بۆ سەرخستن و درێژکردنەوەی ئەو رێککەوتنەیان دەکەن، وەک بەڕێوەبەری سۆمۆ دەڵێ چونکە توانیویەتی داهاتی زیادە بۆ وڵات دابین بکات و پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت بە شێوەیەکی فەرمی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.1.2026، عەلی شەتری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەوانی وتی، ئەو رێککەوتنە مێژووییەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیا نیشتمانییەکەوە واژۆ کراوە، “سەرکەوتوو” بووە، بۆیە حکومەت بڕیاری داوە رێککەوتنەکە تا کۆتایی مانگی سێ/ ئازار درێژ بکاتەوە.

عەلی شەتری دەڵێ، سۆمۆ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەدوای کڕیاری جێگیر و خاوەن پاڵاوگە رەسەنەکاندا دەگەڕێت، هەروەک وتی، ئێمە وەک کۆمپانیا پێویستە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارەکانماندا نەرم و نیان بین، چونکە نەوتی خاوی عێراق دەچێتە ناو پاڵاوگەکانی هەموو جیهان.

بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە دوو ئامانجی سەرەکیی سۆمۆی دیاری کرد، فرۆشتنی تەواوی ئەو بڕە نەوتەی بۆ هەناردەکردن تەرخان کراوە، بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی داهات بۆ بودجەی گشتی وڵات.

سۆمۆ پلانێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای نەوتی عێراق راگەیان...

سۆمۆ پلانێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای نەوتی عێراق راگەیاند