هەواڵەکان
کۆبانێ لە دۆخێکی خراپدایە و “قوتابییەکەی کەرکوک جێی شانازییە”
964+
ژووری هەواڵ
تادێت دۆخی شاری کۆبانێ بەرەو خراپی و مەترسی دەچێت، سەرەڕای ئەو گەمارۆیەی کە چەندین رۆژە لەلایەن سوپای عەرەبی سوری خراوەتە سەری و چەندین جاریش بە چەکی جۆراوجۆر پەلامار دراوە، بەڵام لە ئێستادا کەموکوڕیی لە پێداویستییەکان هەڕەشەی لەسەر تەواوی شارەکە دروستکردووە.
لە کۆبانێی "گەمارۆدراو" هۆشداری لە کارەساتی گەورەی مرۆیی دەدرێت
خەریک بوو دروستکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک لەلایەن هەندێک کەسەوە وەکو کوفر بناسرێت و سزای بۆ دابندرێت، بەڵام هەر زوو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەخۆکەوتن و دوایین قسەش لەسەر ئەم بابەتە، ئەمڕۆ وەزیری پەروەردەی هەرێم بۆ 964 ی کرد و وتی “کێشەکە چارەسەر کرا و قوتابییەکەش جێی شانازی ئێمەیە”.
"کێشانی ئاڵای کوردستان تاوان نییە و کێشەی قوتابییەکەی کەرکوکمان چارەسەر کرد"
کاریگەریەکانی لافاوەکەی مانگی رابردووی چەمچەماڵ هێشتا جێگەی مەترسییە بەتایبەتیش بۆ سەر ژینگە، چونکە زۆربەی زیانلێکەوتووەکان قەرەبووکرانەوە، بەلام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەو درەختە بەتەمەنانەی نەپرسیوەتەوە کە کەوتوونەتە سەر رێگای گشتی چەمچەماڵ بۆ تەکیە و بەهۆی هێز و تەوژمی لافاوەکەوە زۆربەی درەختەکان بنکۆڵ بوونە و رەگەکانی لە ژێر خاک دەرهاتوون.
فریای درەختە بە تەمەنەکانی نێوان چەمچەماڵ و تەکیە بکەون
داواکردنی داخستن و ئیدانەکردنی هەندێک کەناڵی عەرەبی کە لە رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان دەوری فیتنەگێڕی و ئاژاوەنانەوەیان بینیوە بەردەوامە، هەر ئەو کەناڵانەش نا، بەڵکو ئیدانەکردنەکە ئەو کەس و دامەزراوانەشی گرتووەتەوە کە لەو کەناڵانە قسەی ناماقوڵ و بێبنەمایان لەسەر رۆژئاوای کوردستان کردووە.