هونەرمەندە دیارەکان بەشدارن

ئەحمەد سەلام و فیلمسازان “قەفەزی سپی” بەرهەم دێنن

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ لە سلێمانی، کۆمەڵێک لە هونەرمەند و فیلمسازانی کورد، لە یەکەم رۆژی وێنەگرتنیان بۆ فیلمێکی درێژی سینەمایی بەناوی قەفەزی سپی، وەک پشتگیرییەک بۆ بەرخۆدانی رۆژئاوا بە جل و بەرگی کوردی و ئاڵای کوردییەوە یەکەم رۆژی وێنەگرتنیان دەستپێکرد.

هونەرمەندانی بەشدار لەم فیلمە سینەماییە:
شوان عەتوف
حەمە رەشید هەرەس
نەرمین کاوانی
ئاکام تاهیر
عەبدوڵا فەتاح
هێلین ئاوات

دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر، ئەحمەد سەلام بە 964ی وت، ئەم فیلمە کۆمەڵێک لە گەنجانی فیلم ساز و گەنجانی هەموو کوردستانن لە دروستکردنی بەشدارن، فیلمەکە باس لە دۆخی کۆمەڵایەتی و قەیرانی دارایی و خراپی گوزەرانی خەڵکی دەکات و باس لە لێکەوتەکانی دواکەوتنی موچە و بودجە لە بەغدادەوە و دروستبوونی حاڵەتی نوێی کۆمەڵاتی بە هۆکاری قەیرانی دارایی.

مەنسوور، گەنجێکی هەژار، لە کاتی تێکۆشانیدا بۆ ژیانێکی باشتر و بەدەستهێنانی دڵی خۆشەویستەکەی ژینۆ، رووبەڕووی کۆسپێکی قورس دەبێتەوە، باوکی ژینۆ بە هۆی رابردووی باوکی مەنسوورەوە رەتی دەکاتەوە، هەروەها باوکی ژینۆ بەهۆی نەخۆشییەکی قورس و تێچووی نەخۆشخانە و چارەسەریی گران ئەم خێزانە هەژارە دەخاتە ناو قەیرانێکی داراییەوە.

وەک بەرهەمهێنەر باسی دەکات، لە نێوان خۆشەویستیی راستەقینە و قەدەری ناخۆشدا، مەنسوور دەبێتە شایەتی یاریکردن بە چارەنووسی خەڵکی بێدەرامەت لەلایەن کەسانێکەوە کە لە بەرگی خێرخوازیدا بەدوای بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیاندا دەگەڕێن.

بڕیارە پاش وێنەگرتن و ئامادەکرنی چیرۆکەکە لەلایەن ستافێکی هونەری لێهاتوو، لە سینەماکانی کوردستان نمایش بکرێت و چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرێ، فیلەمەکە بانگهێشتی خەڵات و فێستیڤاڵی فیلم بکرێ.

بە ئامادەیی دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر ئەحمەد سەلام، کاستی فیلم لەکاتی وێنەگرتن – وێنە: بۆ 964 نێردراوە