"بۆ بێدەنگن"
کوردانى سکۆتلەندا لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا گردبوونەوە
964+
بڵند عەلى – سکۆتلەندا
ئەمڕۆ چوارشەممە، کوردانى تاڕاوگەنشینى سکۆتلەندا، لەبەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا گردبوونەوە و پەیامى توڕەیى و نیگەرانیان گەیاندە باڵیۆزخانەکە.
کوردانى هەرچوار پارچە بەشداریان لە گردبوونەوەکە کرد و داواکارى سەرەکیان ئەوەبوو کە وڵاتانى زلهێز، بەتایبەت (ئەمریکا، بریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا)، بێدەنگى بشکێنن لە ئاست کۆمەڵکوژى کوردان لە رۆژئاوا و رۆژهەڵات.
ئەوانەى قسەیان بۆ مایکى 964 کردووە، دڵخۆشن بەوەى کە هەموو کوردان، یەکگرتوون و جیاوازییەکانیان وەلاناوە و تێکڕا بۆ رۆژئاوا و رۆژهەڵاتى کوردستان هاوار دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح