"کارێک دەکەین، ئەوەی دەست بۆ کورد ببات، زەبری کەمەرشکێنی لێ بدرێت."

دەنگێکی دلێر لە هەناوی دەسەڵاتی یاسادانانی ئەمەریکاوە هەڵوێستێکی گەورە دەردەبڕێت

964+

ژووری هەواڵ

دنیا خۆی لە کورد بێدەنگ کردووە، بەڵام دەنگێکی دلێر لە هەناوی دەسەڵاتی یاسادانانی ئەمەریکاوە هەڵوێستێکی گەورە دەردەبڕێت و دەڵێت: کارێک دەکەین، ئەوەی دەست بۆ کورد ببات، زەبری کەمەرشکێنی لێ بدرێت.
لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری ئەمەریکا پرۆژە یاسایەکی ئامادەکردووەو دەیداتە کۆنگرێس، پرۆژەکەی ناوناوە (یاسای پاراستنی کوردەکان).
لیدنسی گراهام دەڵێت: بە دڵەڕاوکێوە چاودێری تێکچوونی دۆخی تورکیا دەکەم، کوردەکان لەلایەن حکومەتی نوێی سوریا بە پشتیوانی تورکیا رووبەرووی مەترسی بوونەتەوە.
کارەساتە بۆ ناوو ناوبانگی ئەمەرکی و بەرژەوەندی نیشتمانی کە دەستبەرداری کوردەکان ببێت، ئەو کوردانەی هاوپەیمانی سەرەکیمان بوون بۆ لەناوبردنی خەلافەتی داعش.
بۆیە ئەم هەفتەیە پرۆژە یاسایەک پێشکەش دەکەن بە مەبەستی سەپاندنی سزای قورس و کەمەرشکێن بۆ ئەو حکومەت و گروپانەی کاری دوژمنانە دەرهەق بە کورد ئەنجام دەدەن، پێم وایە یاسای پاراستنی کورد پشتیوانیەکی بەهێز لە هەردوو حیزبەکەوە بەدەست دەهێنێت، پێم وایە دەبێت یاساکە بەندی وای تێدا بێت کە کاریگەر بێت بۆ ئەوەی گەرەنتی جێبەجێکردنی بکات.

بۆ پشتیوانی پرۆسەکەی لیندسی گراهام سیناتۆرە ئەمەریکییەکە، چەند چالاکوانێک هەڵمەتێکیان دەست پێکردووە بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا لە پێناو پشتیوانی پرۆژەکە، ئێستا تۆش دەتوانیت بە چەند هەنگاوێکی سادە پاڵپشتی پرۆژەی پاراستنی کورد بکەیت و دەنگ بدەیت.
سەرەتا بچۆرە سەر ئەم لینکە
لەسەر سایتی (Change.org) ئەو بەشە هەڵبژێرە کە پەیوەستە بە پرۆژەکە
لە دەستە راست ناو و ئیمەیلی خۆت تۆمار بکەو لەم بژاردەیە کلیک بکە کە بەواتای ئەوەیە ئیمزات کردووە
پاش ئەوە لینکەکە کۆپی بکەو لەگەڵ زۆرترین کەس شەیری بکە

لە ئیدارەی ترەمپدا، تەنانەت بەختیش باجی لەسەرە

لە ئیدارەی ترەمپدا، تەنانەت بەختیش باجی لەسەرە