دەیان بارهەڵگر خۆراک و پێداویستى
هەولێر بۆ رۆژئاوا؛ زیاتر لە یەک ملیار دینار کۆکراوەتەوە
964+
رێباز خدر- هەولێر
هەولێر بەردەوامە لە کۆکردنەوەى هاوکارى و کۆمەک بۆ رۆژئاواى کوردستان و ئەمڕۆش ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر، گوژمەى دووەمى هاوکارییەکانیان گەیاندە کەمپینەکەى بەردەم پارکى شانەدەر.
هاوکارییەکانى ژوورى بازرگانى، بۆ ئەمڕۆ کە گوژمەى دووەمە، 11 بارهەڵگرى کیا کەلوپەل و خۆراک بوو کە گەیەندرایە کەمپینەکەى پارێزگاى هەولێر لەبەردەم پارکى شانەدەر.
رۆژى 25ـى ئەم مانگە، لەو کەمپینە 16 بارهەڵگرى گەورە کە کەلوپەل و خۆراکیان هەڵگرتبوو، رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کرا.
جگە لە کەلوپەل و خۆراک، تائێستا زیاتر لە یەک ملیار دیناری، لەو کەمپینە بۆ هاوکارى رۆژئاوا کۆکراوەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح