دیوارە دەستکردەکان

قامیشلۆ و نسێبین؛ کاتێک “کوردبوون” دیوارە شوومەکان دەڕوخێنێت

964+

توانا نەقی -قامیشلۆ

مێژووی کورد پڕە لەو هێڵ و سنوورە دەستکردانەی کە ویستوویانە دڵێک بکەن بە دوو کەرت و جەستەیەک لەت بکەن، یەکێک لەو برینە قووڵانەی سەر جەستەی خاک، ئەو دیوارە نابوتەیە کە بە درێژى 1 هەزار کیلۆمەتر لە نێوان قامیشلۆ و نسێبیندا دروستکراوە، تا باکوور و رۆژئاوا وەک دوو بێگانە نیشان بدات.

ئەم دیوارە کە بە تەلی درکاوی، کامێرای چاودێری و ئەمنییەتێکى بەهێز تەنراوە، هەمیشە ویستوویەتی بڵێ “لێرەدا نیشتمان کۆتایی دێت”، بەڵام خەیاڵی داگیرکەران کورت بوو، لە وکاتەى، رۆژئاوا کەوتە بەر شاڵاوی تاریکپەرستان، خوێن لە لە دیوار بەهێزتر بوو و کورد جارێکی تر سنوورەکانی نێوان خۆی ناسییەوە.

لە رووداوەکانى ئەم دوایەى رۆژئاوا، دانیشتوانی نسێبین سەلماندیان کە سنوورەکان تەنیا لەسەر کاغەزی نەیاران بوونیان هەیە، ئەوان سڵیان لە بەربەستەکان نەکردەوە و دیوارە نابوتەکەیان تێپەڕاند، تا بە قامیشلۆ بڵێن: “هەناسەمان یەکە”، ئەم تێکشکاندنی دیوارە تەنیا بڕینی سنوورێکی دەستکرد نەبوو، بەڵکو هاوارێکى مێژوویی بوو کە دەڵێت؛ هیچ دیوارێک ئەوەندە بەرز نییە بگاتە ئاستی یەکگرتوویی کورد و هیچ تەلێکی درکاویش ناتوانێت دەمارەکانی ئەم خاکە لەیەک بترازێنێت.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح

پیشانیان نادەین؛ سەنگەرەکان ئەمانەتن

پیشانیان نادەین؛ سەنگەرەکان ئەمانەتن