"رۆژئاواییە و دیاری بۆ رۆژئاوا دەنێرێت"
لە چەمچەماڵ داوا دەکرێت خواپێداوەکان بەشداری کەمپینی هاوکارییەکانی رۆژئاوا بکەن
964+
فەرهاد حەسەن
لە چەمچەماڵ منداڵێکی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان کە ماوەی چەند ساڵێکە لەو شارە ژیان بەسەردەبەن بە بووکەڵەیەکەوە چووە ئەو کەمپینەی کە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان رێکخراوە، بووکەڵەکەی کردە دیاری بۆ منداڵانی رۆژئاوای کوردستان.
ئەم دیمەنەی سەرەوە سەرەنجی مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگەی راکێشاو بە بایەخەوە باسی کۆمەکەکەی ئەو منداڵە دەکات، بەوەی هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت بەپێی توای خۆی بەشداری لە هاوکاریکردنی کوردانی رۆژئاوا بکات.
بە 964ی وت “منداڵەکە ناوی شانه رەفیق تەمەن چوار ساڵانە، خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و ئەمڕۆ ئەم بووکەڵەیەی کرد بە دیاری بۆ منداڵان و لە کەمپینەکە داینا”.
مەعروف مەجید دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی کە شاری چەمچەماڵ چەندین کەسی سەرمایەدار و خواپێداوی تیدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەکو پێویست بە دەم کەمپینەکەوە نەهاتوون و داوای لێکردن بەشداری لە هاوکاریکردنی خوشک و برایان لە رۆژئاوای کوردستان بکەن.