زۆرترین ئافرەت لە شێڵتەری سلێمانی داڵدەدراون

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ساڵی رابردوو لە شێڵتەرەکانی هەرێمی کوردستاندا، هەزار و 185 ئافرەت داڵدەدراون، کە زۆربەیان لە پارێزگای سلێمانی بوون و کەمترینیان لە ئیدارەی گەرمیان بوون.

بە پێی هەواڵێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2022، کۆی گشتیی ئافرەتانی سوودمەند لە شەڵتەرەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان،  هەزار و 185 ئافرەت بوونە.

لە شێڵتەری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئافرەت داڵدەدراون، کە رێژەی 43٪ی هەموو ئافرەتە داڵدەدراوەکان لەوێ بوون.

ژمارەی ئافرەتانی داڵدەدراو لە پارێزگاکانی دیکەش بەم جۆرە بووە: 28٪ی لە هەولێر، 28٪ی لە دهۆک و 1٪ی لە ئیدارەی گەرمیان.

“ئەم داڵدەدراوانە تا جێبەجێبوونی ماف و مامەڵە یاساییەکانیان لەو پەناگانە لە مەترسی پارێزرا دەبن،” فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەت وا دەڵێت.

له ‌هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نیا چوار شێڵته‌ر له‌ شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و ئیداره‌ى گەرمیان هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌ ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى سۆران و زاخۆ و راپەڕین نه‌كراوه‌ته‌وه‌.