بازرگانەکان هاوکارن

خواپێداوانی گەرمیان ھاوکاری رۆژئاوا دەکەن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لەبەردەم ھۆڵی بۆنەکان لە قەزای کەلار، سەرمایەدار و خواپێداوانی گەرمیان کەمپینێکیان بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ رۆژئاوا راگەیاندوە.
ئەو سەرمایەدارانە جگە لە ھاوکارییەکانی خۆیان، چاوەڕێی پێداویستی دەوڵەمەندەکان و خێرخوازەکانی دیکەی گەرمیانن، بۆ ئەوەی بیگەیەننە رۆژئاوا.

لەتیف شێخ محێدین، ئەندامی ئەنجومەنی لقی سلێمانی یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکاران بە 964ى وت،”بازرگانەکان ھاوکارێکی زۆر باشمانن و ھاتوون بەدەم بانگەوازەکەمانەوە”.

“بازرگان ھەبووە پەیوەندی پێمەوە کردوە پێی وتوم، لەسەر کاغەزی سپی چەند ھاوکاری دەنووسی ئامادەم بیبەخشم بە کوردانی رۆژئاوا”، لەتیف شێخ محێدین وای وت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کەلار هاوکاری دەگەیەنێتە رۆژئاوای کوردستان

کەلار هاوکاری دەگەیەنێتە رۆژئاوای کوردستان