رۆبیۆ و سودانی قسەیانکرد

ئەمریکا بۆ عێراق؛ لە کۆنتڕۆڵی ئێراندابن هاوبەش نابین

964+

ئەحمەد مستەفا

“حکومەتێک لەلایەن ئێرانەوە کۆنترۆڵ کرابێت، ناتوانێت هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتۆن بەرەو پێشەوە ببات”، ئەمە قسەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق.

هەروەک دەڵێ، ئەوە کۆنتڕۆڵکراوییە عێراق لە ململانێ هەرێمییەکان بە دوور ناگرێ.

وەزارەتی دەرەوە راگەیەندراوێکی لەبارەی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەمەد شياع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێ، “وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەکەدا بە سودانی وتووە، حکومەتێک لەلایەن ئێرانەوە کۆنترۆڵ کرابێت، ناتوانێت هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتن بەرەوپێشەوە ببات”.

مارکۆ رۆبیۆ پێزانینی بۆ دەستپێشخەری حکومەتی عێراقی دەربڕیوە لەبارەی گواستنەوە چەکدارەکانی داعش لە زیندانەکانی هەسەدە بۆ دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق، هەروەکو هەردوولا تاوتوێی هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانیان کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی وڵاتان بە خێرایی هاوڵاتییەکانیان لە عێراق وەربگرنەوە و رادەستی دادگایان بکەن.

"عێراق ناتوانێت بە تەنیا دۆسیەی دەستگیرکراوانی داعش وەربگرێت"