بۆیان بنێرن

لە چۆمان نەوت بەگوێرەی لیستی بریکاری خۆراک دابەش دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی ئابوری چۆمان دەڵێ، ئاگاداری بریکارەکانی خۆراک دەکەن لە سەنتەری قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران، لیستی ناوی خێزانەکانیان بۆ مانگی 12-2025 بهێنن.

ئەوەش بۆ بەنزینخانەی چۆمانی حکومی بۆ ئەوەی بەپێی لیستی ناوەکان، نۆرەی پێدانی نەوتی سپیان بۆ تۆمار بکرێ.

بۆ ئەمجارەیان، خێزانەکان بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بە 31 هەزار دینار وەردەگرن، وە دەبێ بۆ زانیاری و تۆماری ناوی خێزانەکان بریکارکان پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن، “07504617079”.

لەو راگەیەندراوەدا کە گەیشتووە بە 964، لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان ئەمڕۆ دووشەممە 26.1.2026، نەوتی سپی بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش دەکات، کە بەشە خۆراکیان لەلای بریکاری خۆراک ( حسین فقی ابراهیم ) بە ژمارە 5243 یە لە ناو سەنتەری قەزای چۆمان.

پێویستە ئەو خێزانانەی کە دەچن بۆ وەرگرتنت نەوت، کۆپی کارتی نیشتیمانی سەرۆک خێزان، یان کۆپی فۆڕمی خۆراک، بڕی 31 هەزار دینار لگەڵ خۆیان ببەن، وە ماوەی وەرگرتنی بەشە نەوت 24 کاتژمێرە و لە ناو بەنزینخانەی چۆمان حکومی، بەرانبەر سناعەی سەرووی چۆمان دابەشدەکرێ.

ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە رێگای نێوان چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران م...

ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە رێگای نێوان چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران ماونەتەوە