"ئامادەین خوێنی خۆمان فیدای هەر پارچەیەکی کوردستان بکەین"

رۆژئاوا و باشوور لە یەک سەنگەردا

964+

توانا نەقی – حەسەکە

رەوشی رۆژئاوای کوردستان و ئەو گەمارۆ و هێرشانەی دەکرێتە سەری، جارێکی دیکە گەنجانی پارچەکانی تری کوردستانی لە دەوری یەک کۆکردووەتەوە، بە شێوەیەک ئێستا گەنجانی باشوور و پارچەکانی دیکەی کوردستان لە پاڵ شەڕڤانان ئامادەی قوربانیدانن و ئەوەش ورەی شەڕڤانانی لە سەنگەرەکاندا بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردووەتەوە.

شەڕڤانێکی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لە حەسەکە، بۆ 964 قسەی کرد و وتی، ورەی ئەوان “سەدا سەد” بەرزە و هیچ جۆرە هێرش و گەمارۆیەک ساردیان ناکاتەوە.

ئەو شەڕڤانە دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتی ئاڕاستەی خەڵکی باشووری کوردستان و پارچەکانی دیکە کرد، کە لەم بارودۆخەدا هاوسۆز و پاڵپشتی رۆژئاوا بوون، ئاماژە بەوەش دەکات کە پاراستنی خاک ئەرکی هەمووانە و ئەوان لە هەموو شار و گەڕەکێکدا بە ورەیەکی پۆڵایینەوە ئامادەی بەرگریین.

لە لایەکی دیکەوە، گەنجێکی خۆبەخشی باشووری کوردستان کە گەیشتووەتە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، لە ناو ئاپۆرایەکی جەماوەری و لەژێر ئاڵای کوردستاندا پەیامی خۆی دەگەیەنێت، ئەو گەنجە بە دەنگێکی بەرز هاوار دەکات و دەڵێت، “ئامادەین خوێنی خۆمان فیدای پارچە پارچەی خاکی کوردستان و رۆژئاوا بکەین.”

ئەم هەڵوێستەی گەنجانی باشوور وەک پەیامێکی بەهێز بۆ دوژمنان دەبینرێت کە سنوورە دەستکردەکان ناتوانن رێگری لە یەکگرتوویی کورد بکەن لە کاتی بەرگری لە خاکدا.

زیندانە مەترسیدارەکەی حەسەکە، بە سەدان چەکداری داعش ل...

زیندانە مەترسیدارەکەی حەسەکە، بە سەدان چەکداری داعش لەو زیندانەدان