شیلان عوسمان وادەڵێت:
“خستنە خوارەوەی دەنیز زۆر كاری تێكردم”
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
شیلان عوسمان بە دڵ و گیان هاتووەتە ناو خۆپیشاندەرانی سلێمانی و دەڵێ، یەکەم رۆژمە و لێرەوە بەردەوام دەبم تا کۆتایی.
پەیامنێری 964 لەناو گەرمەی خۆپیشاندەکان شیلان عوسمان دەدۆزێتەوە کە ساڵانێکە لە هونەر دوورە و باس لەوە دەکات، خستنە خوارەوەی دەنیز زۆر کاری تێکردووە، بەڵام پێنج دەفتەر دۆلار دەدەمە ئەو کەسەی ئەو پیاوەم بداتە دەست کە کەزی شەڕڤانەکەی بڕیبوو.
خۆپیشاندەکانی سلێمانی رۆژ بە رۆژ قەرەباڵغتر و بە گڕ و تینتر دەبێت، هونەرمەندانیش یەک لە دوای یەک بەشداری دەکەن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح