"هەستێکی زۆر گەورەیە"

هەمووان بە یەک دەنگ هاوار دەکەن و هەڵدەپەڕن

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

یەکشەممەی شەهیز دەنیزە و سلێمانی خرۆشاوە و بە هەزاران کەس بە ئاڵای کوردستانەوە هاتووەنەتە شەقامی سەهۆڵەکە و پێکەوە هاوار بۆ بەرخۆدانی رۆژئاوا دەکەن.

پەیامنێری 964 لەناو خۆپیشاندەرانە و دەڵێت، هەندێکجار دیمەنەکان دڵت پڕ دەکەن، سەرەڕای ئەوەی هەفتەیەکە خۆپیشاندان بەردەوامە، بەڵام تا بێت هەیاجان و پەرۆشیی هاوڵاتیان زیاتر دەبێت و گەرمتر دەبن.

هاوڵاتیەک کە لەناو خۆپیشاندەرانی سلێمانیە بۆ 964 وتی، هەستێکی زۆر خۆشە و هەموو کوردەکان پێکەوە هەر چوار پارچە یەکیان گرتووە و هیوا دەخوازم دەوڵەتی کوردی راگەیەندرێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

خۆپیشاندانە؛ هەولێر دڵى بۆ کۆبانێ لێ دەدات

خۆپیشاندانە؛ هەولێر دڵى بۆ کۆبانێ لێ دەدات