ئاگربەست لە کۆبانێ شکێندرا؛ هێزەکانی دیمەشق هێرشیان دەستپێکرد

964+

وریا فەتاح

سەرەڕای رێککەوتنی درێژکردنەوەی ئاگربەست، راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، لەم ساتانەدا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر دەوروبەری شاری کۆبانێ دەستپێکردووە.

وەک ئەوەى باسکراوە، هێرشەکان لە چەند قۆڵێکەوە دەستیان پێکردووە و گوندەکانی (شێخلەر/ئەلشیوخ و زێرک) لە رۆژئاوای شارەکە، هەروەها گوندی (جەلەبیە) لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ کراونەتە ئامانج.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە بڕیار بوو ئارامیی ناوچەکە بپارێزرێت، بەڵام بەم جوڵە سەربازییانە رێککەوتنی ئاگربەست لە سنووری کۆبانێ کەوتە مەترسییەوە.

بۆ 15 رۆژی دیکە ئاگربەست درێژکرایەوە

بۆ 15 رۆژی دیکە ئاگربەست درێژکرایەوە