"ئامادەم بۆ هەر کوردێک ئاڵایەکی کوردستان دروست بکەم"

ستیکەری ئاڵای کوردستان بازاڕەکانی پڕکردووە و خەریکە دەبێتە ترێند

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دوای گرژییەکانی رۆژئاوای کوردستان ستیکەری ئاڵای کوردستان خەریکە دەبێتە ترێند و خاوەن چاپخانەیەکیش دەڵێت، “ببین بە دەوڵەت ئامادەم بۆ هەر کوردێک ئاڵایەکی کوردستان دروست بکەم”.

رۆڵان ئاکۆ خاوەن چێشتخانە لە شاری سلێمانی، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “خۆمان چاپخانەمان هەیە و چەند خوێندکارێک داوای 100 دانە لەزگەیان کرد بە ئاڵای کوردستانەوە، پارەکەیان پێ زۆر بوو، دوای ئەوە بڕیارماندا بەخۆڕایی ژمارەیەکی لێ چاپ بکەن، لە رۆژی پێنجشەممەوە تائیستا، سێ هەزار دانەمان لێ چاپ کردووە”.

رۆڵان ئاڵایەکی کوردستان دەدات لەسەر دڵی دیلان، پەیامنێری 964 و دەڵێت، “ببین بە خاوەن وڵاتی خۆمان، ئامادەم چەند کورد هەبێ، ئەوەندە لەزگەی ئاڵای کوردستان دروست بکەم”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

خاوەنکارێکی سلێمانی چاڵێنجی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان د...

خاوەنکارێکی سلێمانی چاڵێنجی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەکات