هەر مسقاڵێک سێ هەزارى دیکەی چووەسەر

عەیار 21 بە 948 هەزار دینارە؛ نرخى زێڕ بەردەوامە لەبەرزبوونەوە

964+

وریا فەتاح

نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخى یەک مسقاڵ زێڕ عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 48 هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و تەنیا لە دوێنێوە، سێ هەزارى چووەتە سەر.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25.1.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4986 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 148 هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە یەک ملیۆن و 48 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا رۆژی شەممەى رابردوو بە 965 هەزاز دینار بوو.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 1 ملیۆن و 98 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 48 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 898 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

نرخى زێڕ زیاتر بەرز بووەوە: یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 21 بە 1 مل...

نرخى زێڕ زیاتر بەرز بووەوە: یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 21 بە 1 ملیۆن و 45 هەزار دینارە