"تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە"
لە گوندێکی حەویجە منداڵێک کەوتەناو پڕۆژەی ئاوەوە و خنکا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە گوندی بەرگارەی قەزای حەویجە منداڵێک کەوتەناو پڕۆژەی ئاوی گوندەکە و خنکا.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 24.1.2026 لە گوندی بەگارەی سەر بە قەزای حەویجە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی قەزاکەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.
عەدنان ساڵح دانیشتووی گوندی بەگارە بە 964ـی وت، “پڕۆژەی ئاوی قەزاکە لە نزیک گوندی بەگارە، منداڵێکی گوندەکەمان لێی نزیک بووەتەوە و کەوتووەتە ناوی و دەستبەجێ خنکاوە، تائێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی پۆلیسی قەزاکەیان لە رووداوەکە ئاگادار کردووە و گەڕان بەدوای تەرمی منداڵەکە دەستیپێکردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری