کەشەکە تا رادەیەک جێگیرە
کەشی 48 کاتژمێری داهاتوو
هەورەکان دەڕۆن و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان بەرەو ساماڵبوون دەچێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.
کەشی ئەمڕۆ شەممە 24-01-2026:
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێجار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبنەوە. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 10
دهۆک: 8
زاخۆ: 8
ئاکرێ: 8
سلێمانی: 5
چەمچەماڵ: 5
هەڵەبجە: 5
پیرمام: 5
سۆران: 2
حاجی ئۆمەران: -2
کەشی سبەی یەکشەممە 25-01-2026:
ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کات و شوێن پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی تر بەرز دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 15 کم/ک دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 11
دهۆک: 9
زاخۆ: 9
ئاکرێ: 9
چەمچەماڵ: 9
سلێمانی: 8
هەڵەبجە: 8
پیرمام: 6
سۆران: 5
حاجی ئۆمەران: -1