زیان بەر چەند ئۆتۆمبێلێکیش کەوتووە

بەفر کەپری چەند پێشانگایەکی ئۆتۆمبێلی رووخاند

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە سلێمانی بەفرێکی زۆر باری و بەهۆیەوە چەند کەپرێک لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی سلێمانی رووخان و زیانیش بەر چەند ئۆتۆمبێلێک گەیشت.

یەکێک لە خاوەنی پێشانگاکان بە 964ـی وت، کەپرەکە بەفرێکی زۆری لەسەر کەوتووە و بەهۆیەوە کەپرەکە رووخاوە زیانیش بەر چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتووە کە هەموویان لە جۆری تاکسین.

وتیشی، تا ئێستا نازانین زیانەکانمان بەدیاریکراوی چەندن، بەڵام بەپێی پێشبینییەکانمان زیانی 20 هەزار دۆلارمان بەرکەوتووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەفر هاتوچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی پەکخستووە

بەفر هاتوچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی پەکخستووە