بەغدا لە دۆسیەی داعشدا بووەتە پێشەنگی جیهان

پنتاگۆن ستایشی عێراق دەکات

964+

ژێوار خدر

عێراق ئێستا وەک “کلیلی سەرەکی” لە ناو جەرگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا دەردەکەوێت بۆ چارەسەرکردنی یەکێک لە ئاڵۆزترین دۆسیە ئەمنییەکان، ئەوەش دوای ئەوەی بەغدا بەرپرسیارێتییەکی قورسی لە وەرگرتنەوە و دەستبەسەرکردنی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لە ئەستۆ گرت.

ئەم ڕۆڵە نوێیە وایکردووە عێراق لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانە بێت کە کار بۆ وشککردنی سەرچاوە مرۆییەکانی تیرۆر دەکەن و رێگری لە هەر ئەگەرێکی سەرلەنوێ رێکخستنەوەی چەکدارانی ئەو گروپە دەکەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی (پنتاگۆن) ستایشی ئەم ڕۆڵە پێشەنگەی عێراق دەکات و پێیوایە دەستبەسەرکردنی دەستگیرکراوەکان لە ناوخۆی وڵات، هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە.

سەرچاوە هەواڵییەکانی وەک سکای نیوز ئاماژە بەوە دەدەن، ئەم پشتیوانییەی واشنتن لە کاتێکدایە، ئەمریکا دەیەوێت لە رێگەی ئەم هاوبەشییە ستراتیژییەوە دۆسیەی دەستگیرکراوەکان لە سووریا و ناوچەکانی دیکە یەکلا بکاتەوە و عێراقیش وەک هاوبەشێکی سەرەکی و جێی متمانە لەم پرۆسەیەدا دەبینێت.

پنتاگۆن: رەنگە درۆنەکان بۆ ئێمە نەبێت

پنتاگۆن: رەنگە درۆنەکان بۆ ئێمە نەبێت