ئەنجومەنی دادوەری قسەی هەیە

لە عێراق رێکاریی یاسایی لە دژی داعشەکان دەستی پێکرد

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو دەستگیرکراوانەی داعش دەستیپێکرد، کە لە سوریاوە رادەستی عێراق کراونەتەوە، عێراق دەڵێ، تۆمەتباران ملکەچی دەسەڵاتی دادوەریی وڵات دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.1.2025، ئەنجومەنکە رایگەیاند، بە پشتبەستن بە دەستوور و یاساکانی سزای عێراق، و لە ژێر رۆشنایی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی سوریا و گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەستی بە رێوشوێنی یاسایی دژی تۆمەتباران کردووە.

تۆمەتباران رەوانەی بنکەکانی چاکسازیی گونجاو دەکرێن و پرۆسەی بەبەڵگەنامەکردن و ئەرشیفکردنی دروستی تاوانە تیرۆریستییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری نیشتمانی بۆ هاوکاریی دادوەری نێودەوڵەتی دەستیپێکردووە، دەسەڵاتەکە دەڵێ، بە ئامانجی جێگیرکردنی راستییەکان، بەهێزکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و دڵنیابوون لەوەی هیچ تۆمەتبارێک لە لێپرسینەوە و سزای یاسایی رزگاری نەبێت.

هەموو تۆمەتباران، بەبێ گوێدانە نەتەوە و پێگەیان، تەنیا ملکەچی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەبن و رێکارە یاساییەکان بەبێ جیاوازی بەسەریاندا جێبەجێ دەکرێت بۆ پاراستنی مافی قوربانییان و سەروەریی یاسا لە عێراقدا، ئەوەش بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو.

لە زیندانەکانی حلە، دیوانیە و نەینەوا داعشەکان دابەشد...

لە زیندانەکانی حلە، دیوانیە و نەینەوا داعشەکان دابەشدەکرێن

نەسرین عەبدوڵا: کۆبانێ لەژێر

نەسرین عەبدوڵا: کۆبانێ لەژێر "قڕکردن"دایە و داعش بە مۆدێلێکی نوێ گەڕاوەتەوە