"هەر شەکاوەبێت ئاڵاکەمان"
بووەتە ترێند؛ بەستنى ئاڵاى کوردستان لەسەر ئۆتۆمبێلەکان
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
بەهۆى رووداوەکانى رۆژئاوا، هەستى نەتەوایەتى هاوڵاتیان گەرمبووە و دوکانەکانى جوانکارى ئۆتۆمبێل بەرناکەون، چونکە شۆفێران ئاڵاى کوردستان لە ئۆتۆمبێلەکان دەبەستن.
ئیسماعیل عومەر کە خاوەنى دوکانى جوانکارى ئۆتۆمبێلە بە 964ـى وت،”رۆژانە زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێل دێت و ئاڵاى کوردستانى بۆ دەبەستین”.
کاتێک بە شەقامەکانى هەولێردا تێدەپەڕى، دەبینیت دوکان و ئۆتۆمبێلەکان بەئاڵاى کوردستان رازێندراونەتەوە و هەستى خۆشویستى ئاڵا گەیشتووەتە لوتکە.
ئیسماعیل عومەر دەشڵێت: هەرکەسێک پارەى پێ نییە یان تواناى نییە، بەبێ بەرامبەر ئاڵاى بۆ دەبەستین.
ئەو پێى وایە، بەستنى ئاڵا نیشانەى پیشاندانى خۆشەویستى خاک و وڵاتە، پەیامێکیشە بۆ دوژمنانى کورد کە “کورد یەکگرتوو و پشتیوانى یەکترە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح