یەکڕیزیی نەتەوەیی دوپات دەکەنەوە

هونەرمەندانی سلێمانی بۆ رۆژئاوا لەسەر شەقامن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و ئەکتەرە دیارەکانی سلێمانی کەمپینێکی فراوانیان بۆ پشتیوانیی رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و  جەختیان کردەوە کە ئێستا کاتی یەکڕیزییە و دەبێت کورد لە هەموو پارچەکان پێکەوە بن.

هونەرمەندانی وەک حیکمەت هیندی، زاهیر غەریب و شوان عەتوف بۆ مایکی 964 قسەی کرد و وتیان، “هەموو کوردستان پێکەوە زیندووە” و پێویستە لە بەرامبەر زوڵم و داگیرکاریدا، کورد یەکهەڵوێست بێت.

وەک ئەوان دەڵێن: “دوژمن هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی ئێمە دەدات، بۆیە دەبێت هەموو کوردێکی بەشەرەف بێتە دەنگ.”

ئەم کەمپینە بە ئامانجی گەیاندنی دەنگی پشتیوانییە بۆ کچ و کوڕانی شەڕڤان و خەڵکی سڤیل لە رۆژئاوای کوردستان، هونەرمەندان دوپاتیان کردەوە، کە ناتوانن لە ئاست ئازارەکانی نەتەوەکەی بێدەنگ بێت و خەونی کوردستانی سەربەخۆ و ئازاد هەمیشە لە دڵیاندا زیندووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هونەرمەندان بەشدارن لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی

هونەرمەندان بەشدارن لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی