لە ناوەندەکانی خوێندن
لە سلێمانی 20 خولەک تایبەت بکەن بۆ پاڵپشتیکردنی رۆژئاوای کوردستان
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی راسپارد، ئەمڕۆ 20 خولەکی یەکەمی وانەکانیان تایبەت بکەن بۆ پاڵپشتیکردنی رۆژئاوای کوردستان و دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانییەکانیان.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی بە 964 ی وت ئە گەر لە رۆژئاوا کچە شەرڤانێکی کورد لە بینایەک هەڵدەنە خوارەوە ئەوا لێرە دەیان و سەدان قوتابی و خوێندکاری کچ هەن پشتگیری شەرڤانان دەکەن، ئەمڕۆش بۆ ئەم پشتگیری و پاڵپشتیکردنەی کوردانی رۆژئاوا گردبوونەتەوە.
وتیشی “لەهەر کاتێک پێویستیمان بە من بێت ئامادەم بۆ پاڵپشتی و خزمەتکردنی رۆژئاوای کوردستان بچمە ئەوێ”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد هەسەن