دواجار ئەمریکا بەدەم داواکارییەکەی هەسەدەوە چوو

داعشەکانی ناو زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەگوزارێنەوە عێراق

964+

شۆڕش قادری

ئەمریکا بەدەم داواکارییەکەی هەسەدەوە چوو و چەکدارانی داعش کە لەناو زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا راگیراون دەگوازێتەوە عێراق.

لە ماوەی رابردوودا هێرشکردنەسەر ئەو زیندانانەی چەکدارانی داعشیان تێدایە، لەلایەن سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان مشتومڕی زۆری لێکەوتووەتەوە و هەرزوو هەسەدە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چارەسەرێک بۆ ئەوە بدۆزنەوە ئەگەرنا کارەسات روودەدات.

کەمێک پێش ئێستا فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 21.1.2026 دەستیانکردووە بە گواستنەوەی ئەو چەکدارانە بۆ عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە وەجبەی یەکەمدا 150 چەکداری داعشیان لەناو زیندانەکانی حەسەکەوە گواستۆتەوە بۆ عێراق.

سێنتکۆم شوێنی ئەو چەکدارانەی لە عێراق ئاشکرا نەکردووە، بەڵام رایگەیاندووە کە رەوانەی شوێنێکی پارێزراو کراون و ئامانجیانە بەگشتی 7000 کەس لەو چەکدارانە بهێننە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی عێراقدان.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەسەدان چەکداری داعش لەناو زیندانی شەدادی و چەند زیندانێکی دیکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سوریا ئازادکراون و هەڵاتوون و ئەمڕۆش حکومەتی سوریا پاراستنی کەمپی هۆلی لەئەستۆ گرت کە خێزانەکانی داعشی تێدایە.

هەسەدە: بەندیخانەی شەدادە لە دەست ئێمە نەما و سەدان چەك...

هەسەدە: بەندیخانەی شەدادە لە دەست ئێمە نەما و سەدان چەكداری داعشی تێدایە

هەسەدە پابەندبوونی بە ئاگربەست راگەیاند

هەسەدە پابەندبوونی بە ئاگربەست راگەیاند