"شەڕ دەوەستێت"

محەمەد ئەمین پێنجوێنی: ئەمریکا پشتى لە کورد نەکردووە

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بە بڕواى محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەداری کورد، لەدواى ئاگربەست شەڕ دەوەستێت و کوردەکان لە رۆژئاواى کوردستان دەسەڵاتى خۆیان بەڕێوە دەبەن.

بە بڕواى پێنجوێنى کە بۆ 964 قسەى کردووە، کورد پێگەى لاواز نەبووە، بەڵام خیانەتى عەشایەرە عەرەبەکان هۆکارى سەرەکى بووە.

دەشڵێت: چارەنووسى کورد بەرەو باشى دەڕوات و پرسى کورد لەوەدا نەماوە بەهێزێک کۆتایى بێت، بەڵام” کورد ئەزێتى زۆر دەکێشێت”.

لەبارەى ئەوەى ئایا ئەمریکا دەستبەردارى کورد بووە، پێنجوێنى وتى،”ئەمریکا دەستبەردارى کورد نەبووە، بەڵام لەم قۆناغەدا ئەحمەد شەرعى هەڵبژارد”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح