کاسبکارەکان پشتگیری یەکگرتووی دەکەن

سەهۆڵەکە ئاڵای کوردستانی هەڵکرد؛ شامم کرد بە کۆبانی

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە سەهۆڵەکەی سلێمانی، کاسبکار و رێبواران ئاڵای کوردستانیان کردووە بە سیمای دیاری شەقامەکە، ئەوان بە یەکگرتووی کورد دڵخۆشن و دەڵێن، لەم دۆخەی رۆژئاوا بە هەمووشێوەی پاڵپشت دەبن.

یەکێک لەو کاسبکارانەی لە شەقامەکە کاردەکات، خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لەوێ شاورمە دەفرۆشێ، ناوی پیشەکەی لە شامەوە گۆریوە بۆ شاورمەی کۆبانی.

چەند رۆژێکە هەموو چین و توێژەکانى کوردستان لە زۆربەى شاروشارۆچکەکانى کوردستان، دڵ و هەستیان لاى رۆژئاوایە، ئەمڕۆش لە شارى هەولێر، هەڵەبجە، سلێمانی و دهۆک و ناوچە جیاوازەکان دووبارە خۆپیشاندان بۆ پشتیوانى لە رۆژئاوا ئەنجامدرا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە سلێمانی گربوونەوە بۆ پاڵپشتی رۆژئاوا دەستیپێکردەوە...

لە سلێمانی گربوونەوە بۆ پاڵپشتی رۆژئاوا دەستیپێکردەوە؛ شەقامی سالم داخرا