"خوێنی ئەوان خوێنی ئێمەیە"
هەورامییەکان هاوخەمیی و پشتیوانیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لەبەردەوامی ئەو پاڵپشتی و پشتگیریانەی بۆ رۆژئاوای کوردستان دووپات دەکرێنەوە، ئەمڕۆ هەورامییەکانیش لە بیارەی سەر بە هەڵەبجە هاوخەمییان بۆ قوربانییەکان و پشتیوانیشیان بۆ بەرگری و بەرخۆدانی رۆژئاوای کوردستان دووپات کردەوە.
عەبدوڵڵا رەحیمم ئەنجومەنی ناحیەی بیارە بە 964 ی وت، ئامادەن هەموو کاتێک و بە هەمووشێوەیەک پشگیری لە خوشک و برایانیان لە رۆژئاوا بکەن کە ئێستا کەوتونەتە ژێر زوڵم زۆرداری.
وتیشی “داوا ئەکەم گەلی کورد هەموو بە یەکدەنگ پاڵپشتی رۆژئاوا بکەن، چونکە لە هەر شوێنێک قەترەیەک خوێنی کوردێک بڕژێت لە جەستەی ئێمە دەڕژێت”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن