لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان
شۆفێرانی بارهەڵگری جنووبی مەرزی پەروێزخان گردبوونەوە
964+
میلاد جەلال – کەلار
شۆفێرانی ھێڵی جنوبی مەرزی پەروێزخان لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان گردبونەتەوە و دەڵێن،”ئیشمان نەماوە و بارەکانمان کەم بووەتەوە”.
ئەو شۆفێرانە باس لەوەدەکەن،”نزیکەی ھەزار خێزان بێ بژێوی بووە، نزیکەی ھەشت مانگە ئەم کێشەیەمان ھەیە، ھەر ئۆتۆمبێلێک چەند خێزانێکی لەسەرە.
هوشیار جەلیل یەکێک لە شۆفێرەکانە و بە 964ـی وت، پێشتر باریان زۆر بووە ئێستا بە تەواوی کەمی کردووە و لە بان راسایی لەلاین بارهەڵگری شیمالییەوە بارەکانیان بار دەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی