ئەمڕۆ پۆلیس وردوخاشی کردن

لە شوێنێکی سلێمانی 360 چەقۆ و بۆکس خەنجەر دەستی بەسەردا گیرا

964+

فەرهاد حەسەن

لە شوێنێکی سەنتەری پارێزگای سلێمانی دەست بەسەر 360 چەقۆ و بۆکس خەنجەردا گیرا و لەلایەن تیمێکی پۆلیسی پارێزگاکەشەوە لەناوبران.

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بلاویکردەوە، لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندی بەرێوەبەرایەتییەکەیانەوە 110 بۆکس خەنجەر و 250 چەقۆی جۆراوجۆر لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی شاری یاری سلێمانی کە بە (پارکی ئازادی) ناسراوە، دەستی بەسەرداگیرابوو.

بەپێی ئەو دیمەنانەش کە بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت کە تەواوی ئەو ئامێرە بڕەرانەی دەستیان بەسەردا گرتبوون هەموویان وردوخاش کردووە و لەناویان بردوون.

"بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ چەک و چەقۆ هەڵمەگرن"

لە دەربەندیخان ژمارەیەک چەقۆ و ماتۆڕسکیل دەستیان بەسە...

لە دەربەندیخان ژمارەیەک چەقۆ و ماتۆڕسکیل دەستیان بەسەرداگیرا