"لە هەر چوار پارچەی کوردستان جینۆسایدی كوردە"
باوک و كوڕێک بەیەكەوە دەچنە رۆژئاوا
964+
دیلان محەمەدجەزا
لە ناو گەرمەی خۆپێشاندان و گردبوونەوەی هاوڵاتیانی كوردستان لە سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای كوردستان، باوک و كوڕێک بەیەكەوە خۆیان ئامادە كردووە بڕۆن بۆ رۆژئاوا.
باوكەكە بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت: دەمەوێت كوڕەكەم نەیەت و پەشیمان بێتەوە، چونكە تاقانەیە و دەمەوێت ئاگای لە ماڵ و منداڵەكان و خێزان و دایكی بێت.
وتیشی، بەداخەوە كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان جینۆساید دەكرێت و كەس بەدەنگ نایەت.
هاوكات كوڕەكە بۆ 964 دووپاتیكردەوە، كە لەگەڵ باوكی دەچێت و ناگەڕێتەوە.
ئەو دەڵێت: ئەمڕۆ رۆژی غیرەتە و كورد بێكەسە، دەبێت خۆمان كەسی خۆمان بین و بەرگری لە یەكتر بكەین.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا