رۆژئاوا قەت بە تەنیا نابێت
پیاوە خۆشەویتسەکەی ناو خەڵک لەناو خۆپیشاندەراندایە
964+
ئەحمەد شەمزین -هەولێر
عەقید سەلام ئەسعەدو توانا نەقی لەناو خۆپیشاندەرانی شاری هەولێرن و بە ورەیەکی بەرزەوە دەڵێن رۆژئاوا بە تەنیا نییەو ناکەوێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 20.01.2026 هەزاران کەس لە خەڵکی هەولێر بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە، لەناو گردبوونەوەکەی باخی شار عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆی کاروباری سەربازی و توانا نەقی پێشکەشکاری 964 هەبوون، بە دەیان کەس لە دەوریان کۆبوونەوەو وێنەیان دەگرت.
عەقید سەلام پیاوێکی خۆشەویستی ناو خەڵکەو شرۆڤە سەربازییە وردو پڕ زانیارییەکانی لەسەر 964 بینەریان زۆرەو خەڵک تەماشای دەکەن، لەوێ قسەی بۆ مایکی 964 کردو وتی رۆژئاوا قەت بە تەنیا نابێت.
توانا نەقی پێشکەشکاری دیاری 964 ئەویش بە تەنیشت عەقید سەلامەوە بوو، بە ورەیەکی بەرزەوە قسەیکرد وتی لە پاڵ ئەم هەموو خەڵکە هاتووین بۆ ئەوەی بڵێین کوردانی رۆژئاوا تەنیا نین.