هاوڵاتییەكی هەولێر:

“داوا لە سەركردایەتی دەكەین رێگەمان پێبدەن بچینە رۆژئاوا”

964+

ئەحمەد شەمزین

دوو رۆژە هەولێر جۆش و خرۆشێكی زۆر گەورەی بەخۆیەوە بینیوە بۆ پاڵپشتی لە كوردانی رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆش لە چەند شوێنێكی شارەكە خۆپێشاندان و گردبوونەوە بەڕێوەدەچێت.

ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان لە بەردەم قەڵای هەولێر گردبوونەتەوە و هوتافی پاڵپشتی بۆ بەرخۆدانی رۆژئاوا دەڵێنەوە.

هاوڵاتییەكی هەولێر دەڵێت، داوا لە سەركردایەتی كورد دەكەم رێگەمان پێبدەن بچینە رۆژئاوای كوردستان، بۆ ئەوەی پاڵپشتی برایانمان بكەین.

ئەمڕۆ لە سەنتەری شار، بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان و هەروەها كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، خۆپێشاندانی گەورەی جەماوەری بەڕێوەدەچێت و داوا دەكەن رێگە لە هێرش و پەلاماری گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتەكەی ئەلشەرع بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رابگیرێت و چیتر خەڵكی كورد نەكوژرێن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چاودێریی بانگەوازەكانی خۆپێشاندان دەكەین

چاودێریی بانگەوازەكانی خۆپێشاندان دەكەین