سۆران هاتە سەر شەقام

“كورد یەک نەتەوەیە و كەمتەرخەمی لە قیادەی كوردی هەیە”

964+

ئاكام غەفور – سۆران

ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی كورد لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رژانە سەر شەقامەكان و پشتگیریی خۆیان بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان دەردەبڕن.

هاوڵاتیانی سۆران بە پیاو و ژن و لە هەموو تەمەن و ئاستە جیاوازەكان بەشداریی خۆپێشاندانەكەیان كردووە، كە لە شەقامی كاوە بەڕێوەدەچێت.

خانمێكی كورد بۆ 964 رای خۆی دەربڕی و دەڵێت، دوژمنان خەیاڵیان خاوە داگیرمان بكەن، كورد یەك پارچە و یەك نەتەوەیە.

چالاكوانێكیش دەڵێت، كورد لە ئاستی هاوڵاتیدا هەموو یەكن و بەیەكەوەن، بەڵام كەمتەرخەمی لە قیادەی كوردی هەیە و پێویستە هەمووان یەكبگرن و جاڕی یەكبوونی هەموو كورد لێبدەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چەندین چین و توێژ ئامادەن بەرەو رۆژئاوا بڕۆن

چەندین چین و توێژ ئامادەن بەرەو رۆژئاوا بڕۆن