لە سلێمانی
چەندین چین و توێژ ئامادەن بەرەو رۆژئاوا بڕۆن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای ئەوەی بەیانی زووی ئەمڕۆ چەند پاسێک لە گەنجان بەرەو رۆژئاوا لە سلێمانییەوە بەڕێکەوتن ئێستاش چەندین چین و توێژ لە هاوڵاتی و مامۆستای زاکۆ و نوسەر و رۆژنامەنوس لە چاوەڕوانی پاسن بۆ ئەوەی بەرە و رۆژئاوا بەڕێبکەون.
کەمال رەئوف نوسەر و رۆژنامەنوس بە 964ـی وت، ئەوان ئەمڕۆ بەڕێدەکەون بەرەو رۆژئاوا بە ئومێدی ئەوەی لەسنوور بپەڕنەوە و لەوێ ئەوان لە رووی گەیاندنی دەنگیان و کاری رۆژنامەوانییەوە هاوکار دەبن و گەنجەکانیشیان چەک هەڵدەگرن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی