بەهۆی کەشوهەواوە

پارێزگای دهۆک پشووی سەرتاسەری راگەیاند

964+

توانا نەقی

بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پارێزگاری دهۆک پشووی سەرتاسەری لە تەواوی پارێزگاکە راگەیاند.

عەلی تەتەر پاریزگاری دهۆک لە پەیجی خۆی لە فەیسبووکەوە بڵاویکردەوە، بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و لەبەر ئاستەنگی هاتوچۆ و کەشوهەوای سەخت پشوویان راگەیاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پشووەکە نەک هەر ناوەندەکانی خوێندن بەڵکو سەرجەم دامودەزگا حکومیەکان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و چەمچەماڵ و ئیدارەی سۆران لە ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.

لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە کرا بە پشوو

لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە کرا بە پشوو