50 ساڵە هونەر دەکات
هونەرمەندێک لەبەر گوزەران خراپی دەڵێت مردم هیچ كەسێك فاتیحەم بۆ نەخوێنێ
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هونەرمەندی میللی سەردار كەركوكی بارودۆخی خراپەو لەرێگەیی 964ـەوە باس لە مەینەتی و گوزەرانی دەكات و دەڵێت ئێستا هاوکاری بکرێت ئەگەر مردیش با کەس فاتیحای بۆ نەخوێنێت.
هونەرمەند سەردار كەركوكی بۆ 964 دەڵێت، هیچ هاوكاریەك بەخۆمەوە نابینم بارودۆخم خراپە و مەینەتیمان زۆرە ماوەی نزیکەی 50 ساڵە هونەرمەندم هیچم بۆ نەكراوە، بەهەموو شێوەیەك خزمەتی كوردستانم كردووە، هەم بە هونەر هەم بە پێشمەرگایەتی.
لە كۆتایی قسەكانی سەردار دەشڵێت، هیچ كەسێك فاتیحەم بۆ نەخوێنی كە مردم و كەس نەیەتە سەر گۆرم لەبەر ئەوەی ئێستا کەس هاوکاریم ناکات،
سەردار كەركوكی ساڵی 2010 لەوڵاتی سوید گەڕاوەتەوە لە بنەڕەتدا كەركوكییە و زیاتر لە 15 ساڵە لە هەولێر نیشتەجێیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی