"شانازی بە عەرەبانەکەمەوە دەکەم"

19 ساڵە عەرەبانە رادەکێشێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

حاجی عومەر، ئەو پیاوە تەمەن 65 ساڵەی شاری سلێمانییە کە سەرباری ئەوەی بەدەست نەخۆشی رەبۆ و شەکرەوە دەناڵێنێت، رۆژانە بە عەرەبانەیەکی شین بژێوی خێزانەکەی دابین دەکات و دەڵێت “بە کارەکەم شانازی دەکەم و دەست بۆ کەس پان ناکەمەوە.”

حاجی عومەر تەمەنی 65 ساڵە و خاوەنی خێزانێکی چوار کەسییە و کچەکانی قوتابین، بە 964ـی وت، هەرچەندە پاڵنانی عەرەبانە بۆ ئەو زۆر ماندووکەرە و هەناسەی سوار دەکات، بەڵام ناچارە کار بکات.

باسی لەوەش کرد کە لە ساڵی 2014ـەوە مووچەی خێزانەکەی بڕاوە کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، هەر بۆیە ئێستا تەنیا سەرچاوەی داهاتی ئەم عەرەبانەیە.

حاجی عومەر پەیامێکی بۆ گەنجانیش هەیە و دەڵێت، نابێت گەنجان بێکار دابنیشن و پێویستە هەر کارێکیان دەستکەوت بە “یاڵڵا و یا عەلی” دەستپێبکەن. ئەو دەڵێت، هەرچەندە زۆر ماندوو دەبێت و هەندێک جار کڕیارەکانی هاوکاری دەکەن لە پاڵنانی عەرەبانەکەدا، بەڵام دڵی بەوە خۆشە کە بە عارەقی ناوچەوانی نانی حەڵاڵ بۆ ماڵ و منداڵی دەباتەوە.

دنیادیدەیەک و پیرە دوکانێک تەمەنێک پێکەوە

دنیادیدەیەک و پیرە دوکانێک تەمەنێک پێکەوە