خانمە رۆژنامەنووسێک:

“یەكەمجار نییە كورد رووبەڕووی كارەسات دەبێتەوە”

964+

دیلان محەمەدجەزا

بۆ رۆژی دووەم شاری سلێمانی بۆ پاڵپشتیكردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان، گردبوونەوە و هاوسۆزیی خۆیان دەربڕی، خانمە رۆژنامەنووسێكیش دەڵێت، كورد یەكەمجار نییە كارەساتی بەسەردابێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 19.1.2026 لە شاری سلێمانی هاوڵاتیان و چالاكوانان بۆ پشتگیریكردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان و هێرشی سوپای سوریای عەرەبی بۆ سەر ناوچە كوردییەكان گردبوونەوە.

ئاڤان عەبدولكەریم، خانمە رۆژنامەنووس كە بەشداری گردبوونەوەكەی كرد، بە 964ی وت، “كوردی رۆژئاوا ئێستا لە خاڵی دەستپێک و هەڵسانەوەدان، بۆیە من مۆڕالم بەرزە”.

وتیشی، كورد یەكەمجار نییە تووشی كارەسات و شەڕ دەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە كورد لە هەموو پارچەكان یەكدەنگ و یەكگرتوو بن و پاڵپشتی یەكتر بكەن بەرامبەر دوژمنانی دەرەكی و ناوخۆیی.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چالاکوان و هاوڵاتیانی سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆ...

چالاکوان و هاوڵاتیانی سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا گردبوونەوە