کڕیار و فرۆشیاریشن
قوتابیان هەرچی خواردنی خۆشە هێناویانە و پۆزیش لێدەدەن
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ھەر لە یاپراخ و بریانییەوە بیگرە ھەتا ستیکەر و بوکەڵەی لابوبو، لەم بازاڕە بچووکەی قوتابخانەی لیدەرسدا دەستدەکەوێت و قوتابیان ھەم فرۆشیارن ھەمیش کڕیار.
دەڵێن هەندێک وانە هەیە لای قوتابیان قبوڵ نین و بە قورسی دەزانن، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە وانەکەیان بۆ بکرێتە کرداری، بێگومان چێژی خۆی هەیە و هەرگیز لەیادی ناکەن، ئەمە قوتابخانەی لیدەرسی ناحکومییە.
پەیامنێری 964 باس لەوە دەکات، ئەو کابینانەی دروست کراون بۆ فرۆشتنی کەلوپەلەکان 450 کارتۆنی کۆن دووبارە بەکارهێندراونەتەوە و کراون بۆ کابینەیەک بۆ قوتابیەکان.
وانەیەکی قۆناغی پێنجی بنەڕەتی لە وانەی زمانی عەرەبیدا بۆ قوتابیەکان کردووە بە کرداری و بازاڕێکیان درووستکردووە، ئیتر لە یاپراخ و بۆرەک و بریانی و قرتاسیە و بوکەڵە و هەرچی شتێ دڵ بیخوازێ هێناویانە، قوتابیەکان خۆیان دەیفرۆشن و خۆشیان کڕیارن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح