هۆشدارى دەدرێت
هەسەدە: 100 هەزار چەکدار و پاشماوەی داعش هێرش دەکەنە سەر رۆژئاوای کوردستان
964+
وریا فەتاح
فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تەلەفزیۆنی “رۆناهی”، دوایین پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکەی ئاشکرا کرد و باسی لە قەبارەی هێرشەکان کرد.
فەرهاد شامی دەڵێت، زیاتر لە 100 هەزار چەکدار لە چوارچێوەی “حکومەتی کاتی” و گرووپە جیاوازەکان، هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.
بەوتەى شامى، هێرشبەرەکان پێکهاتوون لە چەکدارانی حکومەتی کاتی، گرووپە “بەکرێگیراوەکانی” تورکیا و پاشماوەکانی رێکخراوی داعش.
ئاماژەی بەوە شکردووە کە حکومەتی کاتی هێزەکانی لە دەوروبەری ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا جێگیر کردووە و سوورن لەسەر فراوانکردنی هێرشەکانیان.
هەسەدە جەخت دەکاتەوە کە هێزەکانیان توانیویانە دەیان کاروانی سەربازیی ئەو چەکدارانە بکەنە ئامانج و زیانیان پێ بگەیەنن
بەڕێوەبەری راگەیاندنی هەسەدە داوای لە هاووڵاتیان کردووە لە ئامادەباشی تەواودا بن و “لەسەر پێ بن” بۆ بەرگری لە ناوچەکانیان.