هەولێر

بەنزین لەبری نەوت؛ لە بەنزینخانەیەک هەڵەیەکى مەترسیدار روویدا

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر، بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە، لەبری “نەوتی سپی” بەنزین بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراوە، ئەوەش مەترسیی گەورەی دروستکردووە و داوا دەکرێت بەپەلە بگەڕێندرێتەوە.

سالار مەحمەد، بەرپرسی لێژنەی بەدواداچوونی سامانە سروشتییەکان بە 964ی راگەیاند: بەهۆی هەڵەیەکەوە، تا ئێستا 12 هاووڵاتی لە جیاتی نەوت، بەنزینیان وەرگرتووە و بردویانەتەوە ماڵەوە.

دەشڵێت: پەیوەندی بەو هاووڵاتیانەوە کراوە و داوایان لێکراوە بەپەلە بیگەڕێننەوە و بەکاری نەهێنن.

لیژنەکە هۆشداری دەداتە هەموو ئەو کەسانەی ئەمڕۆ نەوتیان وەرگرتووە، پێش ئەوەی بیکەنە ناو “زۆپا”، بە وریاییەوە پشکنینی بۆ بکەن؛ ئەگەر بۆنی بەنزینی لێهات یان گومانیان هەبوو، بەهیچ شێوەیەک بەکاری نەهێنن، چونکە بەکارهێنانی بەنزین لەناو زۆپادا دەبێتە هۆی تەقینەوە و کارەساتی گەورە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەنزینخانەی شارەم لە کۆیە داخرا؛ سزای داراییش درا

بەنزینخانەی شارەم لە کۆیە داخرا؛ سزای داراییش درا