سێ جۆر چەک هەڵدەگرێت

کۆمپانیایەکی کوردی لە هەولێر تانکی خۆماڵی سەربازی نمایش کرد

964+

توانا نەقی

لە پێشانگای لۆجستی هەولێر کە دەیان کۆمپانیا و خاوەن کار تیادا بەشدار بوون یەکێک لە کۆمپانیاکان کە ئۆتۆمبێل و تانکی سەربازی دروست دەکات بەشدارە و بەشیک لە تانک و کەرەستەکانیان نمایش کرد.

ئەنوەر ئەتروشی خاوەنی کۆمپانیاکە بە 964ـی وت، تانکەکە مەکینەکەی یابانییە و دروستکراوی خۆیانە و سێ جۆر جەک لە هاوەن و دۆشکە هەڵدەگرێت.

وتیشی، تانکەکە بەو سووتەمەنییە کە هەڵی دەگرێت دەتوانێت سێ رۆژ بەرگە بگرێت و نەوەستێت.

باسی لەوەکرد، کە شەش جۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی دروست دەکەن و ئەگەر تەلەبی لەسەر بێت دەتوانن ساڵانە هەزاران دانە دروست بکەن.

پێداچووونەوە: توانا نەقی

زرێپۆشی دراگۆن لە سلێمانی دروستکراوە؛ گولـلەی ئاڕپیجی...

زرێپۆشی دراگۆن لە سلێمانی دروستکراوە؛ گولـلەی ئاڕپیجیش نایبڕێ