"گرانترین بۆنم بە 2800 دۆلار فرۆشتووە"

ماجید بەیەکجاری وازی لە گۆرانی وتن هێناوە و بووەتە فرۆشیاری بۆن

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

ئێستا ماجیدی گۆرانیبێژ نەماوە و گۆڕاوە بۆ بۆن و عەتار، بەڵام لە قسە و بەسەرهاتە خۆشەکانی نەکەوتووە و دەڵێت، ئیتر گۆرانی ناڵێم.

لەگەڵ دەمەتەقێ و باسی بۆنەکان دیلانی پەیامنێر بە بۆن ئاوەشێن دەکات، بە شەرتی 13 سەعات مانەوە و باس لەوەش دەکات، مانەوە و نەمانەوەی بۆن حەقی بە ئەسڵییەوە نییە، بەپێی جۆری زەیتەکەی کە بۆی بەکارهێندراوە رۆڵەکەی دەگۆڕێت، بەمەرجێک ماددەی کیمایی تێدا نەبێت.

وادیارە لەگەڵ بۆنەکە کەیف خۆشە و بەپێی قسەی خۆی لە بنەماڵەیاندا کاری بۆنفرۆشی هەر هەبووە، خۆشی کەمێک شارەزایی هەبووە بۆیە ئەو ئیشە دەکات، بەڵام شاگردی ناوێ و دەیەوێ خۆی لەناو کڕیارەکانی بێت و دەڵێت، موشتەرییەکانم منییان دوێت و گرانترین بۆنیشم بە 2800 دۆلار فرۆشتووە”.

لەم کەین و بەینەدا باس لە چیرۆکی کڕیارێک دەکات کە 10 بۆنی بە 50 گەڵا لێکڕیوە و سەرەتا کە هاتووە، ترساوە پارەی تەزویری پێبێت و راست نەکات.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

ماجید ناساغە و لە بەزم و قسە خۆشەکانی نەکەوتووە

ماجید ناساغە و لە بەزم و قسە خۆشەکانی نەکەوتووە