ئەمساڵ

لە ئیدارەى راپەڕین بەراورد بە پار پێنج هێندە باریوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی راپەڕین ئاماری نوێی بارانبارینی بڵاوکردەوە، کە نیشانی دەدات بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بازدانێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و لە هەندێک ناوچە بەراورد بە ساڵی رابردوو بڕی بارانەکە 400 بۆ 500 ملم زیادی کردووە.

رانیە و قەڵادزێ؛ جیاوازییەکە زۆرە:

لە رانیە، تا ئەمڕۆ 15.1.2026 بڕی 500.5 ملم بارانی لێ باریوە، لەکاتێکدا پار تا ئەم کاتە تەنیا 108.7 ملم باریبوو. واتە بارانی ئەمساڵ 391.8 ملم زیاترە لە پار و 11 سم بەفریشی لێ باریوە.

لە قەڵادزێ، باران گەیشتووەتە لوتکە و بڕی 610 ملم باریوە، لەکاتێکدا پار تا ئەم کاتە تەنیا 176 ملم باریبوو. جیاوازییەکە 434 ملم زیادیکردووە و 29 سم بەفریشی لێ باریوە.

ئاماری ناوچەکانی تری راپەڕین (تا ئەمڕۆ):

سەروچاوە: زۆرترین بارانی لێ باریوە بە بڕی 620 ملم (پار تەنیا 106 ملم بوو).
سەرکەپکان: 612.9 ملم باران و 19 سم بەفر.
حاجیاوا: 580.4 ملم باران و 10 سم بەفر.
گردەجان: 581.1 ملم باران.
سەنگەسەر: 566.3 ملم باران و 8 سم بەفر.
ژاراوە: 529.9 ملم باران و 20 سم بەفر.
چوارقوڕنە: 524.7 ملم باران و 10 سم بەفر.

بەپێی تێبینی کشتوکاڵی راپەڕین، ساڵی رابردوو لە نێوان 12/1 تا 20/1 هیچ بارانێک لە ناوچەکە نەباریبوو، بەڵام ئەمساڵ تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە زۆربەی ناوچەکان نێوان 15 بۆ 27 ملم باران باریوە.

زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریوە؛ جارێکى تر رێگاى شێنێ گیر...

زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریوە؛ جارێکى تر رێگاى شێنێ گیرا