کار و کاردانەوە
رۆژئاوای كوردستان ته‌واوی ده‌روازه‌كانی به رووی دیمه‌شقدا داخست
964+
فەرهاد حەسەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکان بڕیاریداوه ته‌واوی ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق دابخات، كه پێكهاتون له دەروازەکانی تەبقا، رەققە و دێرەزور.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی و به‌ڕێوه‌به‌ری سنوره‌كان كراوه، باسی له‌وه‌كردوه، “به‌هۆی ئه‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ئه‌منیانه‌ی له ده‌روازه‌كان رووده‌ده‌ن و زیادبوونی مه‌ترسی ئه‌منی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌روازه‌كان بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق داوه.
ده‌شڵێت، ئه‌و ده‌روازانه‌ی داده‌خرێن پێكهاتوون له ده‌روازه‌كانی تەبقا، رەققە و دێرەزور، هه‌روه‌ها پێشتریش حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا بڕیاری داخستنی ئه‌و ده‌روازانه‌ی داوه.
رۆژی 6.1.2026، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق هێرشیانكرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن و له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌رپرسانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و به‌رپرسانی دیمه‌شق په‌یوه‌نیده‌كانی به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌ڕوات.